١٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٢٧
ئێران گرێبەستی کرینی سەدان فرۆکە مۆردەکات

ئێران و کۆمپانیای بوێنگ گرێبەستێک بە بەھای زیاتر لە ١٦ ملیار دۆلار ئیمزا دەکەن و بەم نزیکانەش گرێبەتسێکی ھاوشێوە لەگەڵ ئێرباس مۆر دەکرێت.

ئێران گرێبەستی کرینی سەدان فرۆکە مۆردەکات

لە پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی تازە ھەڵبژێرداوی ئەمریکا ، ئێران و کۆمپانیای بوێنگ گرێبەستێک بە بەھای زیاتر لە ١٦ ملیار دۆلار ئیمزا دەکەن و بەم نزیکانەش گرێبەتسێکی ھاوشێوە لەگەڵ ئێرباس مۆر دەکرێت.

بەپێی ئەو گرێبەستەی کە لە لایەن بەرپەرسانی ھێڵی ئاسمانی ئێران و کۆمپانیای بۆێنگ ئیمزا کراوە ، لە ماوەی ١٠ ساڵدا کۆمپانیاکە ٨٠ فرۆکەی مەدەنی جۆری ٧٣٧ و ٧٧٧ رادەستی ئێران دەکات و پێشبینی دەکرێت کۆی بەھای ئەو فرۆکانە بگاتە ١٦ ملیارو ٦٠٠ ملیۆن دۆلار .

مانگی ئەیلولی رابردوو ئیدارەی باراک ئۆباما رەزامەندی کۆتایی پیشاندابوو لەسەر دوو گرێبەستی کۆمپانیای بوێنگ و ئێرباس بۆ فرۆشتنی فرۆکەی مەدەنی بە ئێران و وا بڕیارە بەم نزیکانەو لە پێش دەست بەکاربوونی دۆناڵد ترامپ ئێران گرێبەستێکی ھاوشێوەی لەگەڵ کۆمپانیای ئێراباس بۆ کرینی ١٠٠ فرۆکەی مەدەنی و نوێ کردنەوەی فرۆکە مەدەنییەکانی ئێران کە دەگرێنەوە بۆ ساڵانی حەفتاکانی پێش شۆرشی ئیسلامی .